سەردێڕ:

هاتوچۆ لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

PM:05:04:30/03/2026

1000 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی سلێمانی مۆڵەتی ٣٠ رۆژ دەداتە ئەو کەسانەی ژمارەی دڵخوازیان کڕیوە یان داوایان کردووە و تا ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكەین كە ژمارەی دڵخوازیان داواكردووە، پێویستە بڕی دوو ملیۆن دینار وەک رسوومات بدەن، بە پێچەوانەوە ژمارەکانیان دەخرێتەوە ناو سیستم و دەفرۆشرێت بە کەسانی تر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی ژمارەیان کڕیوە و نەیانخستووەتە سەر ئۆتۆمبێل، دەبێت بۆ وردبینی سەردانی بەشی IT بکەن.

هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت، ئەم دەرفەتە لە رۆژی ١٥ـی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو رۆژی ١٤ـی مانگی نیسان بەردەوام دەبێت.













گەلەری