PM:11:19:29/03/2026
828 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە هەڵبگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، دوای بەدواداچوونیان بۆ بەرهەمی تەماتە لەگشت سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوت کە ئەو بەرهەمە لەبازاڕەکان زۆر کەمبۆتەوە و نرخی بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەر بۆیە پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ژمارە
٤ـی ساڵی ٢٠٠٨، بڕیاردرا بەهەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لەدەرەوەی
وڵات لە رۆژی دەرچوونی نوسراوی فەرمی.
هەروەها لە
راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت و کاری پێدەکرێت.