PM:10:11:29/03/2026
1080 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن، بڕیاردار بە راگرتنی دەوام لە سبەینێوە، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی رۆژانە.
سەبارەت بە قوتابخانە
ناحکومیەکان ئاماژەی بەوەکرد، سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان
و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی
خۆیان بەرکار دەکەن .
وەزارەتی پەروەردە
دەشڵێت، دڵنیایش
دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی
لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکاندیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .