PM:09:15:29/03/2026
544 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە تەواوی پێشمەرگە و ئەفسەران ئاگادار دەکاتەوە لە پێدانی زانیاری بە دەزگاکانی راگەیاندن و دەڵێت، پێدانی زانیاری بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لێدوان و پێدانی زانیاری بە راگەیاندنەکان لەلایەن فەرماندە، ئەفسەران و پێشمەرگەکانەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
ئەم بڕیارە وەک
هەنگاوێک بۆ رێکخستنەوەی کاروباری سەربازی و پاراستنی زانیارییەکان ناو دەبرێت، کە
تێیدا جەخت کراوەتەوە کە هیچ پێشمەرگە و ئەفسەرێک بۆی نییە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی
لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت، لێدوان بۆ میدیاکان بدات یان زانیاری دەربارەی
جووڵە و کاروباری سەربازی بڵاو بکاتەوە.
ئەم بڕیارە لە
کاتێکدایە کە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام جەخت لەسەر پاراستنی نهێنییە سەربازییەکان
و پابەندبوون بە دیسپلینی سەربازی دەکاتەوە، تاوەکو رێگری بکرێت لە بڵاوبوونەوەی هەر
زانیارییەک کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری هەبێت.