سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، دوای كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیاری ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی گرێ‌دراو به كاری په‌رله‌مان له قۆناغی داهاتودا كۆبووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له گرنگی په‌له‌كردن
له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایانه كردووەته‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تن بۆ ژیانی هاوڵاتیان
و سه‌قامگیریی ده‌وڵه‌ت به‌هێز ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه
هه‌میشه‌ییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار
گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه‌وه‌و وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای كۆبونه‌وه‌ی
چاوه‌ڕوانكراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، واده‌ی
دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیاری ده‌كرێت.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا جه‌ختی كردووەته‌وه له‌سه‌ر
هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتییه ده‌ستورییه‌كانی خۆی و كاركردنی جدی بۆ ته‌واوكردنی دۆسیه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و به‌هێزكردنی سه‌قامگیریی سیاسی.