سەردێڕ:

ئومێد خۆشناو: پێویستە عێراق قەرەبووی هێرشەکانی سەر هەرێم بکاتەوە

PM:06:27:29/03/2026

752 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، پێویستە لیستی ناوی سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی لە هێرشەکانی سەر هەولێر زەرەرمەند بوون ئامادەبکرێت و وتیشی، پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بۆردومانەکان بکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان کۆبوونەتەوە و باسیان لە ئەو زیانە ماددی و مرۆییانەی کرد کە بەهۆی هێرش و بۆردومانی ناڕەوای گروپە لەیاسا دەرچووەکان بەر هاوڵاتییان و شوێنە گشتییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لیستی ناوی سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی لە ٢٨ـی شوباتەوە تا ئێستا بەهۆی هێرشەكانی سەر هەولێر زەرەرمەند بوون ئامادە بکرێت.

وتیشی، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن، کە لە چوارچێوەی "بودجەی فریاکەوتن"دا بەرپرسیارێتیی یاسایی خۆی لە بەرمبەر ئەو تاوانانەی دەرهەق بە خاك و خەڵكی هەرێمی كوردستان و هەولێر دەكرێت هەڵبگرێت و قەرەبووی هەموو ئەو هاوڵاتی و لایەنانە بکاتەوە کە بەهۆی ئەو هێرشانەی گروپە تیرۆرستی و لەیاسا دەرچووەكان دووچاری زیان هاتوون.













گەلەری