PM:04:32:29/03/2026
560 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز نزیكەی ١٠ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان و نەورۆز لە رۆژی ١٩ـی ئازار بۆ ٢٩ـی ئازار، لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری فێركاری نۆ هەزار و ٧٩٣ كەس سەردانیان كردووە و هەزار و ٧٨٣ نەخۆشیش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر لەو ماوەیەدا
لە نەخۆشخانەی شار ٦٨٧ نەشتەرگەری فریاكەوتن و جۆراوجۆر و ٣٥ قەستەرە ئەنجام دراوە
و ٩٦ برینداری رووداوی هاتوچۆ و ٥٨ برینداری جۆراوجۆر چارەسەركراون.
هەروەها لەماوەی
رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان و نەورۆز لە نەخۆشخانەی شار ٢٦٧ شووشتنەوەی گورچیلە و ٩٢٥
هێلكاری دڵ و ٨٨٤ سۆنار ئەنجام دراوە و هەروەها ١٦ هەزار و ٢٥٠ شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر
كراوە و دوو هەزار و ٩٦٨ تیشك گیراوە.