سەردێڕ:

نەوەی نوێ لە شارەزوور لە بری حکومەت ئاوی دابەشکرد

PM:03:22:29/03/2026

520 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتیانی شارەزوور گرفتی کەمی ئاویان هەیە و وەک خۆیان دەڵێن، مانگی رەمەزانەوە ئاوی خواردنەوەیان نییە و توانایان نییە بیکڕن، پەرلەمەنتارێکی نەوەی نوێش سەردانی کردوون و رایگەیاند، وەکو نەوەی نوێ بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیانی شارەزووردا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەکبەر غەریب، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ وتی، دەبێت حکومەتی ماوەبەسەرچوو و بەرپرسان کێشەکە چارەسەر بکەن.

وتیشی، ١٠ رۆژە ١٥٠ هەزار ماڵی شارەزوور کێشەی بێ ئاویان هەیە و ئەوان وەک نەوەی نوێ بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی ئاو بەسەر ئەو هاوڵاتیانەدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هاوڵاتیانی شارەزوور دەڵێن، ، لە مانگی رەمەزانەوە ئاوی خواردنەوەیان نییە و توانایان نییە بیکڕن.













گەلەری