PM:02:49:29/03/2026
652 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو، کۆمەڵێک رێکار و رێنمایی نوێی بۆ رووماڵکردنی ئەو شوێنە مەدەنییانە راگەیاند، کە بەر هێرش و زیان کەوتوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، ئامانج لەم هەنگاوە نیشاندانی وێنەیەکی پیشەییانەی رووداوەکانە بە جیهان ، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن و ماڵپەڕە هەواڵییەکان دەکرێت کە دەیانەوێت رووماڵی مەیدانیی ئەو شوێنانە بکەن، پابەندی رێنماییەکان بن.
رێکارە
نوێکان باس لەوە دەکات، پێویستە ئەو تیمە میدیاییانەی ئارەزووی رووماڵکردن دەکەن،
ناوی تیمەکانیان لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری تۆمار بکەن و پێشوەختە رەزامەندیی
فەرمی وەربگرن، تاوەکو بتوانن لە شوێنی رووداوەکان کارەکانیان ئەنجام بدەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەم بڕیارە لە پێناو بەدۆکیۆمێنتکردنی زیانە مرۆیی و ماددییەکانە بە
شێوازێکی زانستی، کە خزمەت بە گەلی کوردستان بکات لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.