سەردێڕ:

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئەمریکا بە ئاشکرا پەیامی دانوستان دەنێرێت و بە نهێنی پلانی هێرش دادەنێت

PM:02:39:29/03/2026

520 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەمریکا بە ئاشکرا پەیامی دانوستان و وتوێژ دەنێرێت و لە هەمان کاتدا بە نهێنی پلانی هێرشی زەمینی دادەنێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی، ئەوەی ئەمریکا لەڕووی سەربازییەوە نەیتوانیوە بەدەستیبهێنێت هەوڵدەدات لەڕێگەی دیپلۆماسی و لیستی ١٥ خاڵییەکەیەوە بەدەستیبهێنێت.

وتیشی، ئەمریکا کە بانگەشەی لەناوبردنی هێزی ئاسمانی و دەریایی و موشەکی ئێرانی دەکرد، ئێستا ئامانجی کردنەوەی گەرووی هورمزە.

ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی ئێستای شەڕ بە هەستیارترین قۆناغەكان دادەنرێت، هەروەها توانای مووشەکی ئێران وەک خۆیەتی و ترس لە نێو هێزەکانی ئەمریکادا دیارە.













گەلەری