سەردێڕ:

ئاماری یەک مانگی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران

PM:02:12:29/03/2026

584 جار خوێندراوەتەوە

جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل مانگێکی تێپەڕاندو و پێی ناوەتە دووەم مانگییەوە، بەپێی ئاماری رێکخراوی "کۆمەڵەی چالاکوانانی مافی مرۆڤ" لە ٢٨ـی مانگی شوباتەوە تاوەکو ٢٨ـی ئازار هەزاران کەس لە ئێران، لوبنان، عێراق و وڵاتانی کەنداو کوژراون و دەیان هەزاری دیکەش بریندار بوون.


سەرەتا لە ئاماری قوربانیانی ئێرانەوە دەستپێدەکەین و بەپێی ئاماری رێکخراوی "کۆمەڵەی چالاکوانانی مافی مرۆڤ" تا رۆژی هەینی، لە ناوخۆی ئێران سێ هەزار و ٤٦١ کەس گیانیان لەدەستداوە، لەو ژماریە هەزار و ٥٥١ کەسیان هاوڵاتی مەدەنین و ٢٣٦ منداڵیان لە نێواندایە. فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سووریش دەڵێن، بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، لانیکەم ٢٤ هەزار و ٨٠٠ ئێرانی بریندار بوون.

بەپێی زانیاری و ئامارەکانی ئێن ئاڕ تی، لە هەرێمی کوردستانیش تا ئیستا بەهۆی هێرشە درۆنی مووشەکییەکانەوە کە لە یەکی سێوە دەستیانپێکردووە، نزیکەی ٢٠ کەس شەهیدبوون و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش بریندارن کە پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنی تێدایە.

لە عێراقیش، ئامارەکان رووی لە هەڵکشانە و تائێستا ئاماری کوژران گەیشتوونەتە ١٠٠ کەس، کە لە نێوانیاندا هاوڵاتی مەدەنی، سەرباز و چەکدارانی حەشدی شەعبی هەن.

هەرچی ئاماری وڵاتانی کەنداویشەوە تائێستا نزیکەی ٤٠ کەس کوژراون بەهۆی هێرشی مووشەکی درۆنییەوە، ئامارەکانیش بەم شێوەیەیە، لە ئیمارات زۆرترین کوژراو هەیە کە ١١ کوژراوە و نۆ کەسیان مەدەنین و دووەکەی دیکە سەربازن.هاوکات ١٦٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە قەتەریش تائیستاحەوت کەس گیانیان لەدەستداوە ئەوەش بەهۆی تێکشکانی هەلیکۆپتەرێک کە چواریان قەتەرین و یەکیان تورکن و دوو دانەی دیکە تەکنینکارن. ١٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە کوەیت و بەحرەینیش نۆ کەس کوژراون لەو کەسانەی لە بەحرەین کوژاون، دوو دانەیان ئێرانین و ئەوەی دیکەش بەڵێندەرێکی مەغریبییە.

هاوکات بەهۆی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانەوە لە عومان سێ کەس کوژراون و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەرچی وڵاتی سعودیەشە بەپێی ئامارەکان لەماوەی یەک مانگی شەڕەکەدا دوو کەس کوژراون و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون

هەرچی لە سوریایشە بەهۆی هێرشی مووشەکییەوە چوار کەس لە سوەیدا کوژراون .

لە لوبنانیش کە لە ٢ـی ئازارەوە بووەتە مەیدانی بۆردوومانە چڕەکان، بەپێی ئامارەکانی ئەو وڵاتە هەزار و ١٨٩ کەس کوژراون کە ١٢٤ـیان منداڵن وە سێ هەزار و ٢٢٩ کەسیش بریندارن.

لەسەر ئاستی ئیسرائیلیش، بەهۆی مووشەکبارانی ئێرانەوە ١٩ مەدەنی کوژراون و سوپای ئەو وڵاتەش گیانلەدەستدانی چوار سەربازی لە باشووری لوبنان راگەیاندووە. هاوکات تائێستا پێنج هەزار و ٤٩٢ کەس برینداربوون.

هەرچی ئاماری کوژراو و بریندارانی ئەمریکایشەوە بەم جۆرەیە، بەپێی راگەیاندراوی خۆیان، تائێستا ١٣ سەربازیان گیانیانلەدەستداوە، شەشیان لەکاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکیان بوو لە عێراق و حەوتی تریشیان لەکاتی ئۆپراسیۆنەکاندا کوژراون. هاوکات ٢٠٠ سەربازیش بریندار بوون.

هاوکات فەرەنساش کوژرانی سەربازێکی و برینداربوونی شەشی دیکەی لە هێرشێکی درۆنی لە هەرێمی کوردستانی پشتڕاست کردەوە.













گەلەری