PM:01:21:29/03/2026
852 جار خوێندراوەتەوە
خوێندنی باڵا رایگەیاند، لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی باڵا داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی ٪٢٠ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە رێژەی (٤٥٪) بەمەرجێک خوێندکار تاوەکو ٣ـی مانگی ٥ تەواوی قیستەکانی بدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندی باڵا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و خانەوادەی خوێندکاران و قوتابیان و ئەو دۆخەی کە ناوچەکە دوچاری هاتوە، دوای کۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی خوایندنی باڵا بڕیاردرا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی ٪٢٠، ئەوەش سەرەڕای داشکاندنی پێشوو ٪٤٥ بوو.
باسی لەوەشکرد، بڕیارەکە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (پارالێل و
ئێواران) و خوێندنى باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) دەگرێتەوە، بە مەرجێک
خوێندکاران تاوەکو ٣ـی مانگی ٥ تەواوی قیستەکان بدەن.