سەردێڕ:

نوری مالیکی: بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی قبوڵکراو نییە

PM:01:12:29/03/2026

508 جار خوێندراوەتەوە

نوری مالیکی دەڵێت، "بە توندی سه‌ركۆنه‌ی ئەو هێرشانە ده‌كه‌م کە ماڵی نێچیرڤان بارزانییان کردە ئامانج، ئەم کردەوە تاوانکاریانە قبوڵكراو نیه‌".


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی، هێرشەکان لە هەرێمی کوردستان کە ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کردووەتە ئامانج قبوڵ ناکرێت و سه‌ركۆنه‌ دەکرێت بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ ئەنجامی دەدات.

وتیشی، ئەو کردەوانە تەنها تاکی دیاریکراو ناکەنە ئامانج، بەڵکو ئاسایش و سەقامگیری عێراق بە گشتی تێکدەدەن و بەشدارن لە لاوازکردنی یەکێتی نیشتمانی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ ژمارەیەک هێرشی درۆنی کرایە سەر شاری دهۆک، یەکێک لە هێرشەکان بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بوو لە دهۆک.













گەلەری