AM:11:56:29/03/2026
960 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، پارەی مووچەی مانگی سێ ئامادەیە و هەرێم ١٢٠ ملیارەکە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێ بنێرێت مووچە دەنێرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، هیچ کێشەیەک لە پارەی مووچەی مانگی سێی هەرێم نییە و بەغدا چاوەڕوانە هەرێم ١٢٠ ملیاری داهاتی نانەوتیی مانگی سێ و لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغدا بنێرێت و لەگەڵ ناردنیان بەغدا بە زووترین کات دەست بە ناردنی مووچەی هەرێم دەکات.
چاوگەکە وتیشی، لەم هەفتەیەدا دارایی عێراق
تەمویلی مووچەی پارێزگاکانی خۆی تەواو دەکات و بەهۆی ئەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠
ملیارەکە و لیستی مووچەی مانگی سێ و تەرازووی پێداچوونەوەی نەناردووە رێکارە
داراییەکانی ناردنی مووچەی هەرێم دواکەوتووە.