سەردێڕ:

ئایا پشووەکان درێژ دەکرێنەوە؟

AM:11:38:29/03/2026

1016 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی شەوی رابردووەوە ئەمڕۆش دەوامی خوێندنگا و زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیانپێنەکردەوە و ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر دەوامی رۆژانی داهاتوو دەدەن.


سەرەڕای ئەوەی بەپێی راگەیەنراوی هاوبەشی چەند رۆژی رابردووی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە بڕیاربوو ئەمڕۆ دەوامی خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێبکاتەوە، بەڵام دەستیانپێنەکردەوە و وابڕیارە ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە کۆببنەوە و بڕیار لەسەر دەوامی رۆژانی داهاتوو بدەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەو کاتەوەی هێرشی درۆنی دەکرێتە سەر شارەکانی هەرێم و مەترسی درووستبووە پشوو راگەیەندراوە، هەینی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە بڕیاریان دا بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەڕمی، بەڵام دوای هێرشەکانی دوێنێ شەو ئەمڕۆ وەک پشووی فەڕمی راگەیەندرا لە زانکۆ و پەیمانگاکان و خوێندنگاکان.













گەلەری