AM:08:46:29/03/2026
856 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایگەیاند، پنتاگۆن ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی زەمینی لە ئێران و رەنگە ئۆپراسیۆنی هێزی تایبەت و هێرشی پیادەی نەریتی لەخۆبگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، پنتاگۆن خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێكی زەمینی چەند هەفتەیەک لە ئێران ئامادە دەکات.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو پلانانە رەنگە هێرشی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و هێزی پیادەی
ئاسایی لەخۆ بگرن، هاوکات تا ئێستا دیارنییە، دۆناڵد ترەمپ هیچ کام لەو پلانانە
پەسەند دەکات یان نا.
ئیدارەی ترەمپ
هێزی پیادە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لە کاتێکدا جەنگی نێوان ئەمریکا و
ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پێدەنێتە هەفتەی پێنجەمییەوە و بەنیازە هەزاران سەربازی دیکە
لە فیرقەی ٨٢ـی لەڕێی ئاسمانەوە رەوانەی ناوچەکە بکات.