سەردێڕ:

لە هەولێر دەستبەسەر ٥٠ هەزار دۆلاری ساختەدا گیرا

PM:07:40:28/03/2026

1348 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان توانیویانە شکست بە هەوڵێکی ساغکردنەوەی بڕێکی زۆر دۆلاری ساختە بهێنن و تۆمەتبارێکیش دەستگیر بکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار لە کاتی وەرگرتنی بڕی ٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی ساختە دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم دراوە ساختەیە لە وڵاتێکی دراوسێی هەرێمی کوردستانەوە و لە رێگەی "کۆمپانیایەکی گەیاندن (Delivery)رەوانەی ناو شاری هەولێر کراوە کە تۆمەتباران پلانیان هەبووە ئەو پارە ساختەیە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە شاری سلێمانی بەسەر هاوڵاتیاندا ساغ بکەنەوە.

دەشڵێت، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراوە، لێکۆڵینەوەکانیش لەمبارەیەوە بەردەوامن.













گەلەری