سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی پەرەسەندنێکی مەترسیدارە

PM:06:22:28/03/2026

1012 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و بە توندی ئیدانەی دەکەین".


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە شاری دهۆک کرد و رایگەیاند، ئەم کارە "پەرەسەندنێکی مەترسیدارە".

وتیشی، بیری حکومەتی فیدراڵی دەخەینەوە گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق.

جەختیشی کردەوە کە ئەگەر دەستبەجێ رێگری لەو "ئاژاوەگێڕانە" نەکرێت و رووبەڕووی سزا نەبنەوە، ئەوا لە داهاتوودا دەبنە هەڕەشەیەکی زۆر گەورەتر بۆ سەر دامودەزگا فەرمییەکان و بەرپرسانی بەشەکانی دیکەی عێراقیش.













گەلەری