سەردێڕ:

ئاماری بارانبارینی ٢٤ کاتژمێر راگەیەندرا؛ زۆرترین بڕی بارانبارین لە کوێ بووە؟

PM:03:10:28/03/2026

1460 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم ئاماری بڕی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە تەوێڵەی سنووری هەڵەبجە زۆرترین باران باریوە کە ٨٤ ملمە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەنتەری شاری هەولێر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٩ ملیم باران باریوە و زۆرترین بڕی بارانیش لە سنووری هەولێر لە کۆیە بووە کە زیاتر لە ٣٣ ملیم بووە.

دەشڵێت، لە ناوەندی شاری سلێمانی نزیکەی ٥٣ ملیم باران باریوە و لە سنووری پارێزگاکەش لە قەرەداخ زۆرترین بڕ باریوە کە ٨٣ ملیم بووە و هەروەها لە ناوەندی دهۆک ١٥ ملیم باران باریوە زۆرترین بریش لەو سنوورە لە ناوجەی بجیل بووە کە ٤٣ میلیم باران باریوە.

هاوکات، لە سنوری هەڵەبجەش، بڕی باران نزیکەی ٤٨ ملیم بووە و لە تەوێلەی سنووری پارێزگاکەش ٨٤ ملیم باریوە، هەرچی کەرکوکیشە، کەمترین بارانی سەر ئاستی ناوەندی شارەکان بووە کە پێنج ملم و زۆرترین بڕیش لە مەیدان باریوە کە زیاتر لە ٤٧ ملیم بووە.













گەلەری