PM:07:40:27/03/2026
2108 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایگەیاند، سەرجەم پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە کە ئاو بۆ شاری کۆیە و گوندەکانی دەورووبەری دابین دەکەن وەستێنراون.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی ئاوی کۆیە بڵاویکردەوە،بەهۆی ئەو بارانبارینە بەخووڕەی لە دوو رۆژی رابردوودا چەند شوێنێکی گرتۆتەوە، ئاوی زێی بچووک کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ کۆیە و گوندەکانی دەوروبەری لێڵ بوون، بۆیە بە ناچاری سەرجەم پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک بۆ سەنتەری قەزای کۆیە وەستێنراوە.
وتیشی، بەهۆی ئەوەی رێژەی لێڵیی ئاوزۆر بەرزبووەتەوە و
گەیشتووەتە سەرووی ١٠ هەزار و فلتەرەکانی پاڵاوتنی ئاویش لە وێستگەکانی
بەرهەمهێنانی ئاو ناتوانن کاری خۆیان ئەنجامبدەن، بۆیە داواکارن لە هاوڵاتیانی
شاری کۆیە، بە وریاییەوە ئاو بەکاربهێنن تاوەکو ئەو کاتەی ئاوی زێی بچووک رووندەبێتەوە.