گەڕان بەدوای تەرمی ئەو دوو کەسەی لە کەرکوک و زاخۆ خنکاون بەردەوامە و تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، گەڕان و پشکنین بەردەوامە بۆ تەرمی ئەو گەنجەی کەرکوک کە رۆژی پێنج شەممە لە گوندێکی سنوری پارێزگاکە لافاو بردی و خنکا.
مەلەوانێکی خۆبەخشیش دەڵێت،
بەهۆی سەختی شوێنەکە و بارانبارینی بەردەوامەوە تا ئێستا نەیانتوانیوە تەرمەکە
بدۆزینەوە.
هاوکات بەرگری شارستانی زاخۆش دەڵێت، لە
رۆژانی جەژندا کەسێک کەوتە ناو ئاوی کۆڕنیشەوە لە زاخۆ و خنکاوە، بەڵام تاوەکو
ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تا ئێستاش گەڕان بەدوای تەرمەکەدا بەردەوامە.