سەردێڕ:

لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و خوێندنگاکان بڕیار درا

PM:05:15:27/03/2026

1080 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەوامی فەڕمی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەستپێدەکاتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا‌ بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا بڕیاردرا بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەڕمی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا و ناوەندەکانی خوێندن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە راگەیەندراوێکی جیادا سەرجەم وردەکارییەکان بڵاودەکەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، دەوامی فەڕمی لە ناوەندە حکومی و ناحکومییەکان راگیراوە لەبەر مەترسی هێرشە درۆنییەکان.














گەلەری