وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی ستراتیژی بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی سوریا و تورکیاوە و رایگەیاند، ئامادەکارییان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی نوێی گواستنەوەی نەوت بەرەو بەندەری بانیاسی سووری دەستپێکرد و هەوڵدەدەنهەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بۆ نزیکەی ٦٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەسیم محەمەد خودەیر، یاریدەدەری بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان وتی، وەزارەت لێکۆڵینەوە لە دروستکردنی بۆرییەکی نوێ دەکات کە لە بەسرەوە دەستپێدەکات و لقێکی بەرەو ئوردن و لقەکەی تری بەرەو بەندەری بانیاسی سووری دەچێت.
وتیشی،پڕۆژەکە لە قۆناغی دیزاین و
جێبەجێکردندایە و ئامانج لێی دابینکردنی نەرمی و گواستنەوەی نەوتی باشوورە بۆ
باکوور، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر کێشەیەک کە ئەگەری هەیە لە گەرووی هورمزدا دروست
ببێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کە لە ئێستادا کار بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییە سەرەکییەکەی کەرکوک –
فیشخابوور دەکرێت کە پێشتر تووشی تێکدان بوون، چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی
وێستگەکانی پەمپکردن، توانای هەناردەکردن لەم هێڵەوە بگاتە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
باسی
لەوەشکرد، وەزارەتی نەوتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاریان کردووە
بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێم.
روونیکردەوە،
ئەگەر بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی هەرێم بگاتە ٤٠٠ هەزار بەرمیل و کێڵگەکانی نەوتی
باکووریش ٢٥٠ هەزار بەرمیل دابین بکەن، ئەوا عێراق دەتوانێت رۆژانە ٦٥٠ هەزار
بەرمیل نەوت لە رێگەی جەیهانی تورکیاوە هەناردە بکات.