وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبا لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوەبەهۆی گرفتێکی تەکنیکی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەنەوە ئەم حاڵەتە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.