سەردێڕ:

رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو؛ کۆی گشتی رێژەی دابارینی ئەمساڵ بەراورد بە پار بزانە

PM:01:21:27/03/2026

648 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی باران بارینی چڕ سەرجەم پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەوهۆیەوە کەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی لە ٢٤ کاتژمێردا بڵاوکردەوە و زۆرترین بڕ لە دهۆک باریوە کە ٤٨.٥ ملمە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، بە گوێرەی بڵاوکراوەکانی کەشناسی لە پارێزگای هەولێرلە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بڕی ٥٣ ملم باران باریوە، کۆی گشتی رێژەی دابارین لەمساڵدا لە هەولێر ٦٠٠ ملم باران بووە لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوو ٩٦ ملم باریبوو، بەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو ٥٠٤ ملم زیاتر باران باریوە.

لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بڕی ٤٨.٥ ملم باران باریوە، کۆی گشتی رێژەی دابارین لەمساڵدا لە سلێمانی تا ئێستا ٨٤٣.٩ ملم بارانە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو ٣٠٧.٦ ملم باران باریبوو، بەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو ٥٣٦.٣ ملم زیاتر باران باریوە.

لە پارێزگای دهۆک، کە شناسی دەڵێت، لە ٢٤ کاتژمێردا بڕی ٢٧.٣ ملم باران باریوە، کۆی گشتی رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە ٦٣٠ملم باران باریوە، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوو ١٠٣ ملم باران باریبوو، بەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو ٥٢٧ ملیم باران زیتر باریوە.

لە پارێزگای هەڵەبجەش، لە ٢٤ کاتژمێردا بڕی ٢٦.٥ ملم باران باریوە، کۆی گشتی لەمساڵدا لە هەڵەبجە ٨٥٧ ملم باران باریوە، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوودا ٣٥٣ ملم باران باریبوو، بەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو ٥٠٤ ملم زیاتر باران باریوە.













گەلەری