سەردێڕ:

وتەبێژی دەم پارتی: سبەینێ شاندی ئیمراڵی سەردانی ئــۆجەلان دەکات

PM:06:04:26/03/2026

652 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، سبەی شاندی ئیمراڵی دەمپارتی سەردانی زیدانی ئیمڕاڵیدەکات و چاوی بە عەبدوڵا ئۆجالان دەکەوێت، دەشڵێت، هەمووارکردنی یاساکانی تورکیا دواخراوە بۆ مانگەکانی حوزەیران و تەموز.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا وتی، سەردانەکەی سبەینێی ئیمڕاڵی زۆر گرنگ و هەستیارە.

وتیشی، دەوڵەتی تورکیاوازی لە سیاسەتە هەڵەکانی نەهێناوە و بەگوێرەی لێدوانی وەزیری ناوخۆ، ٢٠٩ کەس بە بیانووی جیاواز و بەهۆی بەشداریکردنیان لە مەراسیمەکانی جەژنی نەورۆزدا دەستگیرکراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویستە هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسەی ئاشتی خێراتر بکرێن، چونکە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکان روو لە هەڵکشانن، و زۆر کەسیش دەیانەوێت پڕۆسەکە بەلارێدا ببەن بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی خێرا هەنگاوە پێویستەکان ئەنجامبدرێت.

باسی له‌وه‌شكرد، دەبوایە هەموارکردنەوەی یاساکانی تورکیا دوای جەژنی رەمەزان جێبەجێبکرایە، بەڵام باس لەوە دەکرێت هەموارکردنەوەی یاساکان دواخراوە بۆ مانگی حوزەیران و تەمموز.













گەلەری