PM:06:32:26/03/2026
1072 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامیەتی کەلار هۆشداری دەداتە هاولاتیان و رایگەیاند، پێشبینی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت و داوا لە هاولاتییان دەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، قائیمقامیەتی کەلار بڵاویکردەوە، بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بارانبارین لە هەرێم بەردەوام دەبێت و پێشبینی شەپۆلێکی بەهێز دەکرێت، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە پێناو سەلامەتی خۆیان و خێزانەکانیان بە هیچ
شێوەیەک نزیک نەبنەوە لە کەنارەکانی رووباری سیروان و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە
ماڵ دەرمەچن هەروەها، دووربکەونەوە لە چەم و دۆڵەکان و ئەو شوێنانەی مەترسی کۆبوونەوەی
ئاویان لێ دەکرێت.
باسی لەوەشكرد،
بەمەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان و ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی
نەخوازراوی دروستبوونی لافاو، لە ئێستادا قایمقامیەتی کەلار، سەرجەم تیمەکانی
فریاگوزاری و رێگری لە لافاو لە ئامادەباشی تەواودان و لە کاتی هەر حاڵەتێکی
لەناکاو ئاگاداریان بکەنەوە.