PM:01:27:26/03/2026
1180 جار خوێندراوەتەوە
بەپێێ زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، کەسێک لە گوندی تەرجیلی سەر بە ناحیەی لەیلان، ئاو بردی و تا ئێستاش بێسەروشوێنە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەسێک لە گوندی تەرجیلی سەر بە ناحیەی لەیلان کە شۆفێری ماتۆڕی سێ تایەی بووە و ویستویەتی لە چەمی گوندەکە بپەڕێتەوە، ئاو بردی و تا ئێستا بێسەرووشوێنە.
وتیشی، ئەو کەسە ناوی محەمەد عوسمانە، خێزاندارە و خاوەنی
منداڵێکە، لەدایکبووی ساڵی٢٠٠٣ـە و خەڵکی گەڕەکی شۆرجەی کەرکووکە و پاسەوانی
کارگەیەک بووە لەسنوری لەیلان، لەکارکردن گەڕاوەتەوە، ویستویەتی بە ماتۆڕەکەی لە چەمی گوندەکە بپەڕێتەوە بەڵام بەهۆی تەوژمی ئاوەکەوە کەوتووەتە ناو ئاوەکە و
تا ئێستا بێسەروشوێنە.
سۆران محەمەد - کەرکوک