PM:12:54:26/03/2026
1252 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە دارایی هەرێم دەڵێت، رێکارە داراییەکان بۆ رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە دەستیپێکردووە و لیستی مووچەش ئامادەکراوە تا رادەستی بەغدا بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرجەم رێکارە داراییەکان دەستتیان پێکردووە بۆ کۆکردنەوەی ١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی و ئامادەکردنی لیستی مووچە بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنەوەی دەوام ئامادەبکرێن و لەگەڵ کردنەوەی دەوامدا رادەستی بەغدای بکەن.
دەشڵێت، بڕیار بوو حکومەتی عێراق بەبێ ١٢٠
ملیارەکە سەرەتا مووچە بنێرێت بەڵام نەیناردووە بۆیە رێکارە داراییەکان درەنگ
کەوتووە.
پێشتریش رێباز حەملان یاریدەدەری حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، ناوەڕاستی
هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە رادەستی بەغدا دەکەن.