سەردێڕ:

سودانی گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی ئەمنی نەینەوا و سەڵاحەدین کرد

PM:07:51:19/03/2026

804 جار خوێندراوەتەوە

لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر کونسوڵخانە و بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەهەرێم، سودانی چەند گۆڕانکارییەکی دیکەی ئەنجامدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراق کە واژۆی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی لەسەرە، بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی هەریەک لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا، جەزیرە و رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین.

بەپێی بڕیارەکە، فەریق روکن نومان عەبد نەجم، لە شوێنی فەریق روکن قوتەیبە موەفەق، کراوەتە فەرماندەی ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی نەوینەوا، هەروەها فەریق روکن فائز فازل، لەشوێنی کەسیر عەبدولڕەحمان، کراوەتە فەرماندەی رۆژی ئۆپراسیۆنەکانی جەزیرە، لەهەمەمان کاتدا عیماد عوبێد لەشوێنی عەلی مسجل دەبێتە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین.

بەپێی سەرچاوەکان، زۆربەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ناوەندە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لەو ناوچانەوە ئەنجامدەدرێن کە گۆڕانکارییەکانیان تێداکراوە، پێشتریش سودانی سەرجەم بەرپرسە هەواڵگیرییەکانی لەسنوری دەشتی نەینەوا دورخستبوەوە.













گەلەری