سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: ئەرکی هەموومانە نەهێڵین وڵاتەکەمان ببێتە قوربانی ململانێکان

PM:07:33:19/03/2026

664 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، "لەکاتێکدا پێشوازی لەم جەژنە پیرۆزە دەکەین، ناوچەکە لەبەردەم ئاڵنگاری و پێشهاتی سەختدایە، بۆیە ئەرکی هەموو لایەکمانە هەوڵەکانمان یەکبخەین، کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی وڵاتەکەمان تاوەکو نەهێڵین گەلەکەمان ببێتە قوربانی ململانێکان".


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا دەڵێت، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم و هیوای سەلامەتی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا پێشوازی لەم جەژنە پیرۆزە دەکەین، ناوچەکە لەبەردەم ئاڵنگاری و پێشهاتی سەختدایە، بۆیە ئەرکی هەموو لایەکمانە هەوڵەکانمان یەکبخەین و بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی وڵاتەکەمان تاوەکو نەهێڵین گەلەکەمان ببێتە قوربانی ململانێکان.

هیواشی خواست، خوای گەورە رۆژوو و پەرستشی مانگی رەمەزانی هەمووانی قبووڵ کردبێت و وڵات و گەلەکەمان بپارێزێت.













گەلەری