سەردێڕ:

مووشەکەکانی ئێران پاڵاوگەیەکی نەوتیان لە ئیسرائیل پێکا

PM:07:27:19/03/2026

800 جار خوێندراوەتەوە

بۆردومانی ئێران پڵاوگەی نەوتی حەیفای ئیسرائیل و وێستگەی کارەبای ئەو شارەی وێران کرد و هۆشداریش لە لێکەوتەی مەترسیدار دەدرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەستەی پەخشی میدیایی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەوە، مووشەکانی ئێران، لە شاری حەیفای باکووری ئیسرائیل پاڵاوگەیەکی نەوتیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە دووکەڵێکی چڕ لە دەوروبەری پاڵاوگەکە بەرز دەبێتەوە.

ئەو دەستەیە ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەهۆی بۆردومان کردنی پاڵاوگەکە و زیانبەرکەوتنی، مەترسی دزەکردن و بڵاوبوونەوەی ماددەی مەترسیدار دەکرێت.













گەلەری