سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژییەکان

PM:07:16:19/03/2026

468 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و ئومێدەوارە جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێدەوارە خوای گەورە و میهرەبان، رۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەکی قبووڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

لە کۆتایی پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، جەژنی رەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت.













گەلەری