سەردێڕ:

شەش وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ پاراستنی گەرووی هورمز راگەیاند

PM:06:40:19/03/2026

864 جار خوێندراوەتەوە

هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ژاپۆن بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێرانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە کەنداودا کرد و داواش دەکەن دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و غازییەکان رابگیرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، ئەم وڵاتانە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی و دەستەبەرکردنی هاتوچۆی ئازاد لە گەرووی هورمزدا.

هاوکات، جەختیان لەوە کردەوە، کە هەنگاوی پێویست دەگرنەبەر بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا و لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە کار دەکەن بۆ پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی ئەم ئاڵۆزییانەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

ئەو شەش وڵاتە داواش دەکەن دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و غازییەکان رابگیرێت و کۆتایی بەو هێرشانە بهێندرێت، کە ئاسایشی وزە دەخەنە مەترسییەوە.













گەلەری