سەردێڕ:

٣٠٠ دیلی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان رۆژئاڤا و حکومەتی دیمەشق ئازادکران

PM:05:29:19/03/2026

628 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ٣٠٠ بارمتە ئازادکران کە لە رووداوەکانی ئەم دواییەدا لەگەڵ دیمەشق دەستگیرکرابوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەحمود خەلیل ناسراو بە سیامەند عەفرین، بەرپرسی هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دەڵێت،لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوام و چڕەکانی هێزەکانیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دیلەكان، ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ لە شاری حەسەکە - بازنەی ئەلسەباغ، ٣٠٠ دیل کە لە رووداوەکانی ئەم دواییەدا گیراون ئازاد دەکرێن.

وتیشی، ئەم هەنگاوەی ئازادکردنی دیلەکان بەشێکە لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی دیمەشق و هەسەدە بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی دیلە گیراوەکان لەلایەن هێزەکانی دیمەشق و بەرقەرارکردنی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی لە رۆژئاوای کوردستان.

پێشتریش دەیان دیلی دیکە لەلایەن هێزەکانی دیمەشقەوە ئازادکرابوون، ئەو دیلانە لە گرژیی گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسووددا دەستگیرکرابوون.













گەلەری