سەردێڕ:

جێگرەوەی عەلی لاریجانی دیاریکرا

PM:03:59:19/03/2026

892 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حوسێن دەهقان، وەزیری پێشووتری بەرگریی ئێران لە شوێنی عەلی لاریجانی، وەک سکرتێری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەستنیشان کرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی دیدەبان ئێران بڵاویکردەوە، حوسێن دەهقانی، کە پێشتر لە سەردەمی سەرۆکایەتیی حەسەن رۆحانی، پۆستی وەزیری بەرگریی وەرگرتبوو، کراوەتە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، دەهقان سیاسەتمەدار و فەرماندەیەکی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێرانە و لە ئێستاشدا سەرۆکایەتیی "دامەزراوەی کەمئەندامانی شۆڕشی ئیسلامی" دەکات، کە یەکێکە لە گەورەترین دامەزراوە ئابوورییەکانی ئێران.

ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوە دێت، کە رۆژی سێشەممەی رابردوو، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، لە چەند هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر تاران، توانیویانە هەریەک لە عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و غوڵام رەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێران بکوژن.

هەر هەمان رۆژ، ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، هەواڵی کوژرانی عەلی لاریجانیی سکرتێری ئەنجوومەنەکەی پشتڕاستکردەوە، کە لە بەرەبەیانی ئەو رۆژەدا لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانی کرابووە ئامانج.













گەلەری