سەردێڕ:

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات

PM:12:55:19/03/2026

996 جار خوێندراوەتەوە

به‌های دینار بەرامبەر بە دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم بە نزمی مایەوە و ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


بەهۆی پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە گۆڕانکاری لە بەهای دینار بەردەوامە و ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٥ هه‌زار دینار.

دابەزینی بەهای دینار لە بازاڕەکانی ناوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران و ئەو مەترسیانەی لەسەر ئابووریی عێراق و جیهان دروستبووە بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە.

لەلایەکی تریشەوە بۆچوونێکی تریش هەیە، شارەزایانی ئابوری پێیانوایە تا دانانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ـی عێراق و یەکلابوونەوەی دانانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دیناری عێراق بەرامبەر دۆلار بە نزمی دەمێنێتەوە.













گەلەری