بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداو، نرخی نەوت بەرزبووەوە و نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک نۆ دۆلار زیادی کرد و بە ١١٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی ئەمریکی گەیشتە ١١٦ دۆلار و ٨٣ سەنت، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی وزە لە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی لە قەتەڕ و سعودیە.
هاوشێوەی نەوتی
برێنت نرخی نەوتی تێکساسیش بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێکی بە ٩٧ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەلایەکی دیکە
نرخی غازیش بەرزبووەتەوە و بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی غاز بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠٪ بەرزبووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە
پەرەسەندنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران و هێرشبردن بۆ سەر وێستگە و ژێرخانی
وزە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئابووری جیهان و کەرتی وزە، سەرۆکی ئەمریکاش هەڕەشەی
لە ئێران کردووە کە ئەگەر هێرش بکاتەوە سەر کەرتی وزە و بە تایبەتی غازی قەتەڕ، ئەوا
ئەمریکاش ژێرخانی وزەی ئێران لەناودەبات.