بههای دینار له بازاڕهكانی ههرێم زیاتر دابەزی و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە گۆڕانکاری لە بەهای دینار بەردەوامە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بهرامبهر به ١٥٤ ههزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی بەهای
دینار لە بازاڕەکانی ناوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و
ئیسرائیل بۆسەر ئێران و ئەو مەترسیانەی لەسەر ئابووریی عێراق و جیهان دروستبووە بەهۆی
داخرانی گەرووی هورمزەوە.
لەلایەکی تریشەوە
بۆچوونێکی تریش هەیە، شارەزایانی ئابوری پێیانوایە تا دانانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ـی عێراق
و یەکلابوونەوەی دانانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دیناری عێراق بەرامبەر دۆلار بە نزمی
دەمێنێتەوە.
نرخی دراوهكانی
دیکە بەرامبەر دینار بەمشێوەیەیە:
١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار دینارە.
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٧ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠٣ ههزار دینارە.
١٠٠ لیرهی توركی به سێ ههزار و ٦٠٠ دینارە.
١٠٠ هەزار تمەن بە هەزارو ٢٥٠ دینارە.