PM:03:43:16/03/2026
752 جار خوێندراوەتەوە
دهستهی فڕۆكهوانیی مهدهنی عێراق بڕیاریدا ماوهی داخستنی ئاسمانی عێراق به رووی گهشتی فڕۆكهكان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیكه درێژ بكاتهوه.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، بڕیارەكە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی و پێشهاتەكانی ناوچەكەیە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە،
بڕیارەکە لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست پێدەکات و تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی
نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەک رێکارێکی کاتی و بۆ خۆپارێزییە.
دەشڵێت، چاوەڕێن
هەڵسەنگاندنی دیكە بكەن پەیوەست بە گۆڕانكارییەكان و لە هەر گۆڕانكارییەكی نوێدا كۆمپانیاكانی
فڕۆكەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەن.
لەگەڵ رۆژی یەكەمی
هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل ئاسمانی عێراق داخرا و سەرجەم گەشتەكانیش راگیران و
سێیهم جاریشه بڕیاری داخستنی ئاسمان نوێبكرێتهوه.