سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە لەبارەی هەناردەکردنی نەوت

PM:03:34:16/03/2026

1056 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پرسی بەڕێوەبردن و هەناردەکردنی نەوت و گاز لە چوارچێوەی بڕیاردانی سەروەری دەوڵەتە و دەشڵێت، بەیاننامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رەتدەكەنەوە بۆ ئەو تۆمەتانەی تێیدایەتی و جەختیش لە هەماهەنگی بۆ هەناردەی نەوت دەكاتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتی کردووەتەوە، پێویستە بەڕێوەبردن و هەناردەکردنی نەوت و گاز بە پێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان بەڕێوەبچێت و پاراستنی یەکڕیزی بڕیاردانی سەروەری دەوڵەتی عێراق و مافی هەموو عێراقییەکانە.

دەشڵێت، پێویستە گرنگی تەواوەتی بدرێت بە بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی و هاوکاری جددی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی دەروازەی جەیهانەوە، هەروەها هەمووان پابەندبن بە سیاسەت و بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای دەوڵەتی عێراق بکات لەم کاتە هەستیارەدا.

هاوکات چوارچێوەی هەماهەنگی ناوەرۆکی بەیاننامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رەتدەکاتەوە سەبارەت بە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی دەروازەی جەیهانەوە، هەروەها چەند تۆمەتێکیش لە خۆدەگرێت، کە خزمەت بە دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینە ناکەن.













گەلەری