کەشناسى هەرێم، بڕی بارانبارینى ٢٤ کاتژمێرى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە بارانێکى سەرتاسەرى، هەرێمى گرتووەتەوە و زۆرترین بڕیش لە ناحیەی دێرەلوکی سنووری دهۆک بووە و ١٢٨ ملم بارانی لێ باریوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم ئاماری بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە زۆرترین بڕی بارانبارین لە دێرەلۆک بووە.
بەپێی خشتەکە، شارەدێی دێرەلۆک لە پارێزگای دهۆک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢٨ ملیمەتری باران لێباریوە، دوای ئەویش بارزان و مێرگەسۆر دێت، کە هەریەکەیان ١٢١ ملیمەتر بارانیان لێ باریوە.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی گوندی یاخسەمەر زۆرترین
بڕی بارانی لێ باریوە ئەویش ٨٠ ملیمەترە، هاوکات سەنتەری شاری سلێمانی ٣٢ ملیمەتر
بووە
.
لە پارێزگای هەولێر ٣١ ملیمەتر و دهۆک ١٦ ملیمەتر
و کەرکوک ١٠ ملیمەتر بارانی لێ باریوە، هەرچی پارێزگای هەڵەبجەشە بەپێی خشتەکە لەماوەی
٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٥ ملیمەتر بارانی لێ باریوە.