سەردێڕ:

دەوڵەتی یاسا: پێویستە پرسی نەوت بە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکرێت

PM:02:22:16/03/2026

808 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق مەرجەکانی هەرێمی بۆ رێگەدان بە هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە رەتکردەوە، پەرلەمانیش بانگهێشتی وەزیری نەوت و سامانە سروشتییەکانی کردووە، هاوپەیمانیەکەی مالیکیش داوای کردووە بە گفتوگۆ ناکۆکیەکان چارەسەربکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەندراوێکدا دووپاتی کردەوە کە ئاسایشی ئابووری عێراق لە پێش هەموو شتێکەوەیە و جەختیشی لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە رێگەی دیالۆگەوە کردەوە.

دەشڵێت، بە نیگەرانی و سەرنجێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو لێدوانانە کردووە کە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەریانکردووە، لەنێو ئەو بارودۆخە ئابوورییە هەستیارەی وڵاتدا تووشی دەبێت، هەروەها ئەو کاردانەوە ئەگەرییانەی کە دەتوانێت راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان هەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە "بە گیانی بەرپرسیارێتی نیشتیمانییەوە چارەسەری ئەو پرسانەی لەبەردەستدایە، دووربکەونەوە لە پەرەسەندن یان قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکان و پێکەوە کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستا بە شێوەیەک کە سەقامگیری ئابووری بپارێزێت و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بپارێزێت.













گەلەری