PM:01:50:16/03/2026
840 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ نمەبارانێکی کەم لە هەندێک لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە ئێوارەدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و سۆران)، هەروەها ناوچە سنوورییەکانی باکوور، دابارین بەشێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت تا ئێوارە، پاشان کەشەکە بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.
لەبارەی
کەشوهەوای سبەینێش کەشناسی دەڵێت، ئاسمان هەور دەبێت، لە بەیانی زوودا ئەگەری
دروستبوونی تەم هەیە و زیاتریش لە ناوچە بەرزەکان، بۆ کاتەکانی ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت
بۆ نیمچە هەور و ساماڵ و پلەی گەرماش دوو پلە دیکە بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: ١٧ پلەی
سیلیزی
پیرمام: ١٤ پلەی
سیلیزی
سۆران: ١١ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٨
پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٥ پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٦
پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٥ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ١٤ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە: ١٤ پلەی
سیلیزی
گەرمیان: ١٩ پلەی
سیلیزی