سەردێڕ:

مەسرور بارزانى: نابێت كارەساتی هەڵەبجە لە یادی خەڵک بچێتەوە

PM:01:32:16/03/2026

628 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگه‌یاند، کیمیابارانی هەڵەبجە هەمیشە زامێکی قوڵە و "نابێت ئەم تاوانە، هەرگیز لە یاد و یادەوەریی خەڵکی کوردستان و مرۆڤایەتیدا بچێتەوە و پێویستە خەڵکی کوردستان، لە یادی نەچێت کە ئەم دەسکەوتانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەدەستهاتوون، بەرهەمی خوێنی شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستانن".


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦،‌ مەسرور بارزانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌، رایگه‌یاند، "لە (٣٨)ــەمین ساڵڤەگەڕی کیمیاباران و کۆمەڵکوژیی شاری هەڵەبجەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدە بێتاوانەکانی ئەم کارەساتە گەورەیە دەکەینەوە، کە بەرامبەر خەڵکی کوردستان ئەنجام درا و ئامانجیان قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "کیمیابارانی هەڵەبجە هەمیشە زامێکی قوڵە لە مێژوی ئێمەدا و هێمایەکی دیار و رووی ئەو ستەمکاری و زۆردارییەیە کە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجامدرا".

مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت، "نابێت ئەم تاوانە هۆڤانەیە، هەرگیز لە یاد و یادەوەریی خەڵکی کوردستان و مرۆڤایەتیدا بچێتەوە و پێویستە خەڵکی کوردستان، لە یادی نەچێت کە ئەم دەسکەوتانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەدەستهاتون، بەرهەمی خوێنی شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستانن و دەبێت بە هەمو شێوەیەک پارێزگارییان لێ بکەین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "لەم یادە خەمگینەدا، جارێکی دیکەش بە بیر حکومەتی فیدراڵ دەهێنینەوە کە پێویستە لە ئاست بەرپرسیارییەتیی یاسایی و دەستوریی خۆیدا بێت و بەشێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری سەربڵندی شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان و سەرجەم قوربانییانی دیكەی دەستی رژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە".













گەلەری