سەرۆکی یەکێتیی له ساڵیادی كیمیابارانكردنی ههڵهبجه، رایگهیاند، "هیوادارم بۆ کەمکردنەوەی زامی ئەم کارەساتە گەورەیە، حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق زیاتر لە جاران خزمەتی ئەم شارە خۆشەویستەمان بکەن".
ئهمڕۆ دوشهممه ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی له راگهیهندراوێكدا له ساڵیادی كیمیابارانكردنی ههڵهبجه، وتی، "بە خەمێکی قوڵە هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا، دەست لەسەر سنگ بە وەفاداریمانەوە یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید دەکەینەوە".
ئاماژهی بهوهشكردووه،
"شەهیدانی هەڵەبجە و هەمو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن، ئێمە لەم
ساتەدا بە سەربەرزییەوە لەگەڵ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان دەوەستین و پێکەوە هەنگاو دەنێین
بۆ داهاتویەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان".
بافڵ جەلال تاڵەبانی
دهڵێت، "یەکێتی هەمیشە خزمەتکردنی هەڵەبجەی بە ئەرکی خۆی زانیوە، هیوادارم بۆ
کەمکردنەوەی زامی ئەم کارەساتە گەورەیە و لەدەستدانی ئازیزانمان، حکومەتی هەرێمی
کوردستان و حکومەتی عێراق زیاتر لە جاران خزمەتی ئەم شارە خۆشەویستەمان بکەن تاوەکو
پێکەوە ناخۆشییەکانیان بگۆڕین بۆ هیوا و بوژاندنەوە و ئاوەدانی زیاتری شارەکە".
سهرۆكی یهكێتی
له راگهیهندراوهكهیدا رونیكردوهتهوه، "بەداخەوەین ئەمساڵ بەهۆی دۆخی
نەخوازراوی ناوچەکە و جەنگەوە مەراسیمی فەرمی و شایستە بە شەهیدانی هەڵەبجە ناکرێت،
بەڵام هەڵەبجە زامی گەلێکە و هەمیشە لە دڵماندایە".