سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی هەردوو وەزیری نەوت‌ و سامانە سروشتییەکان دەکات

PM:10:23:15/03/2026

812 جار خوێندراوەتەوە

دوای ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەناردەکردنی بەشێک لە نەوتی عێراق لەڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا هەردوو وەزیری نەوتی فیدراڵ و سامانە سروشتییەکان بانگهێشت بکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیای سەر بە پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، "بڕیاردرا کاتژمێر نۆی شەوی سێشەممە، لەپەرلەمانی عێراق میوانداری هەریەک یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری بەرهەمهێنان، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت ".

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو دانیشتنەی پەرلەماندا چۆنێتی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوت بۆ بەندەری جەیهان تاوتوێ دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەکرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند مەرجێکی بۆ هەناردەکردنی بەشێکی نەوتی عێراقی لەڕێگەی بەندەری جەیهان داناوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمیش وەڵامی عێراقی دایەوە و وتی، لە راگەیەندراوەکەدا هەموو ڕەهەندەکانی کێشەکە باس نەکراون و بابەتەکەیان شێواندووە و هەوڵی تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستانیان داوە بۆ چەواشەکردنی رای گشتی.













گەلەری