سەردێڕ:

كۆشكی سپی تێچووی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئاشکرا کرد

PM:10:04:15/03/2026

864 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی ئەمریکا ئاشکرای کرد، بڕی تێچووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دژی ئێران تاوەکو ئێستا گەیشتووە بە ١٢ ملیار دۆلار.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، کێڤن هاسێت، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئابووری لەکۆشکی سپی، لەلێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "تاوەکو ئێستا تێچووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان دژی ئێران گەیشتووەتە ١٢ ملیار دۆلار".

ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بودجە و پارەی پێویستیان بۆ وەزارەتی جەنگ لەبەردەستە، بەڵام ئەوەی نیگەرانی دروست کردووە پرسی وزەیە.

باسی لەوەشکردووە،"گەورەترین کێشەی ئێستایان نرخی وزەیە و بەوردی چاودێری بارودۆخەکە دەکەن.

جەختیشی لەوە کردەوە، پێویستە بەخێرایی چارەسەری دۆخی ئابووری جیهان بکرێت و ئەوان هەنگاو بۆ ئەو مەبەستە دەنێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لە ١٦ـەمین رۆژی جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل دژ بەئێرانەو تادێت جەنگەكە فراوانتر دەبێت.













گەلەری