PM:09:28:15/03/2026
720 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ کەسوکاری زیندانییەکان بڵاوکردەوە و تێیدا گۆڕانکاری لە کاتی سەردانیکردنی ئەم هەفتەیەدا کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ کەسوکاری زیندانیان بڵاوکردەوە، بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بەهۆی پشووی فەرمیی رۆژی دووشەممە ١٦ـی ئازار، لەو رۆژەدا هیچ جۆرە سەردانیکردنێک ئەنجام نادرێت.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە
خشتەی نوێی سەردانیکردنی بۆ پیاوان دیاریکرد و دەڵێت، رۆژی سێشەممە ١٧ـی ئازار، سەردانیکردن
بۆ زیندانیانی بەشی (A)دەبێت.
هەروەها رۆژی
چوارشەممە ١٨ـی ئازار، سەردانیکردن بۆ زیندانیانی بەشی (C) دەبێت.