PM:08:33:15/03/2026
968 جار خوێندراوەتەوە
شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە بەشێک لە شەقام و گەڕەکەکانی هەولێری لافاو دروستبووە و ئاستەنگی هاتووچۆی دروست کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بارانی بەلێزمە باری، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر وتی، لەچەند گەڕەک و شەقامێک وەک شەقامی ٦٠ مەتری و جادەی کۆیە ئاو لافاو دروستبوو و گرفتی هاتوچۆی دروستکرد، بەشێوەیەک ئۆتۆمبێلی بەرزیش بەزەحمەت لە شەقام و رێگاوبانەکان دەپەڕینەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە چەند شوێنێک، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان پەکی کەوت و بەهاوکاری پۆلیسی
هاتووچۆ دەربازیان بوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی
گرتووەتەوە، کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گوێرەی پێشبینییەکان تا دوو رۆژی دیکە
بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، زۆرترین رێژەی باران بارین لە ٢٤ کاتژمێردا لە سنوری
پارێزگای دهۆک بووە.